حکومەتی نوێی عێراق نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت

بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەبوو عەلی عەسکەری ڕۆژی شەممە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: حکومەتی داهاتوو نابێت سەر بە ئەمریکا، بریتانیا و ئیمارات بێت. حکومەتی داهاتووی عێراق ئەبێ نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژاوایی بێت بەڵکوو عێراقییەکی تەواو بێت.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: دەستێوەردانی گرووپە سوننە و پارتە کوردییەکان لە بەرژەوەندی گرووپێکی دیاری کراو لە فراکسیۆنی زۆرینە، ناسەقامگیری لە وڵات چڕ دەکاتەوە.

عەسکەری درێژەی دا: هەوڵ بۆ تۆڵە کردنەوە لە گرووپێکی تایبڤەت و وەلانانی زۆرینە لە فراکسیۆنی گەورەتر دەبێتە هۆ ئاواژە و دژایەتی و ئەوە شتێکە کە دوژمنانی گەلی عێراق دەیانەوێت. کەواتە کەواتە لایەنە ژیرەکان ئەبێ کارەکە بەڕێوەبەرایەتی بکەن تا لە بەرەو پێش چوونی دۆخەکە بەرەو دۆخی نەگونجاو ڕێگری بکرێت.

News Code 40644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =