هیچ کەمایەسییەکمان لە دابین کردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا نییە

سەرۆک کۆمار وێڕای داکۆکی لە سەر کوتانی ژەمی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، وتی: هیچ کەمایەسییەکمان لە دابین کردنی ڤاکسینی ناوخۆیی و بیانیدا نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە کۆبوونەوەی بنکەی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، وتی: سەرەڕای دابەزینی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، هەمووان دەبێ خاڵە تەندروستییەکان لە بەر چاو بگرن بۆ ئەوەی زنجیرەی تووشبوون بە تەواوەتی ببچڕێت.

ئەو وتیشی: لە بواری دابین کردنی ڤاکسین لە جۆری ناوخۆیی و تەنانەت هاوردەکردنی ڤاکسینی بیانیش هیچ کەمایەسییەکمان لە وڵاتدا نییە و داوا لە هەمووان دەکەین ژەمی سێهەمی ڤاکسین بکوتن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرتر بتوانین لە گەڵ ئەم نەخۆشییەدا بەرەنگاری بکەین.

سەرۆک کۆمار هەروەها ڕاشیگەیاند: بڕیاردان لە سەر دانانی سنوور بۆ هاتووچۆی موسافیر لە وڵاتانێک کە جۆری ئۆمیکرۆنیان تێدایە، دەخرێتە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە کرانەوەی قوتابخانە و زانکۆکان لەم دۆخەدا، وتی: بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، بە بۆنەی دابەزینی ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا، کرانەوەی ئەم شوێنانەی بێ کێشە زانیوە.

News Code 40638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =