به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، واتیکان وڵامی ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی تورکیای دایه‌وه که ده‌ڵێن پاپ له ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕه کۆنه‌کانی نێوان عوسمانییه‌کان و مهسێحییهکانه، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که به شه‌ڕی خاچ ناسراون.
واتیکان له کاردانه‌وه به قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند: پاپ له ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕی خاچ نییه. پاپ له دوای ڕیز کردن و ڕێک خستنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه نییه، پاپ نایه‌وێت دیوار ساز بکات به‌ڵکوو له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو پرد له نێوان جیاوازییه‌کان دروست بکات.
پاپ فرانسیس ڕۆژی هه‌ینی له دیداری سه‌رۆک کۆماری ئه‌رمه‌نستان به ئاماژه به ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان له میانه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و به ده‌ستی ئیمپڕاتۆری عوسمانی، ئه‌م ڕووداوه‌ی به ژینۆساید ناو برد.
قسه‌کانی ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان، وڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی تورکیای به‌دوای خۆیدا هێنا و جانکلی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی پاپ نیشانی ده‌دات که له ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕه‌کانی خاچدایه، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که له نێوان عوسمانییه‌کان و ئه‌ورووپاییه‌کان ڕووی دا.
Your Comment