بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی شەهید قاسم سولەیمانیدا وتی: کاتێ کە کەسایەتی کەسێک ئەوەندە گەشە دەکات، ئیدی ئەوە کەسایەتییەکی ئاسایی نییە بەڵکوو خاوەن کەسایەتییەکە کە وەکوو میلەت و مەکتەبێک ناوی لێ دەبرێت.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەکتەبی حاج قاسم درێژەدەری ڕێگای ئیمام خومەینی و ڕێبەری مەزنی شۆڕشە، وتی: ئەم مەکتەبە بە تیرۆر و مووشەک لە ناو ناچێت.
سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: بیر کردنەوە لە خودا و لە ڕێگای ڕەزامەندی خودا هەنگاو هەڵگرتن لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کەسایەتییە بەرزە بوو. ئەو تەنیا کەسایەتییەک نەبوو بەڵکوو کەسێک بوو کە لە بە دەست هێنانی وڵاتە داگیرکراوەکاندا شارەزا و یاریدەری مەزڵۆمان بوو.
حاج قاسم بە بۆنەی دەفرایەتییەکانییەوە وەکوو پیاوی گۆڕەپان دەناسرا
ڕەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە حاج قاسم بە بۆنەی دەفرایەتییەکانییەوە وەکوو پیاوی گۆڕەپان دەناسرا، وتی: ئەو لاوانی ئەفغانی بۆ بەرگری لە ئەفغانستان هێنایە نێو گۆڕەپان و لاوانی یەمەن و عێراقیشی بۆ بەرگری لە ئایین و ناوچە هێنا کە ئاکامەکەشی مەرگی داعش و سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان بوو.
ئەو وتیشی: بەرەی نێودەوڵەتی بەرخۆدان بە بۆنەی شێوە ڕوانینی قاسم سولەیمانییەوە پێک هات. ئەو هێمای بوێری و ئاوەز بوو و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانج هەموو هەوڵی خۆی ئەدا.
ترامپ دەبێ سزا بدرێت
سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونی کردەوە: بکەرانی ئەم تاوانە قورسە و لەوانە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دەبێ سزا بدرێن. پەیامی شەهید سولەیمانی بۆ هەموومان ئەوەیە بۆ خزمەت بە خەڵک و ڕزگار کردنی ئابووری وڵات هەوڵ بدەین و ڕەزامەندی خودا و خەڵکی خودا بە دەست بێنین.
Your Comment