AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٦ ١٣:٥٥

لە هۆتێل کۆبورگی ڤیەنا بەڕێوە دەچێت؛

خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە

خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە

خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بەڕێوەبردنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لایەنەکان ئەمرۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی ئێران و گرووپی 1+4 لە هۆتێل کۆبورگی ڤیەنا دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ئێران و گرووپی 1+4 بە تاوتوێ کردنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و باس و گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەچوونی بەڵێنی لایەنەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەتایبەتی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆتێل کۆبورگ دەستپێدەکاتەوە.

خولی حەوتەمی دانوستانەکان لە حاڵێکدا لەسەر داوای گرووپی ئەورووپی دواخرا کە ئەوان هۆکاری ڕاگرتنی گفتوگۆکانیان داواکاری ئێران ڕاگەیاندبوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شاندی دانوستانکاری ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەلی باقری بڕیارە لە ئەم خولە لە دانوستانەکان، ڕۆژانێکی زیاتر لە ڤیەنا بمێننەوە و ئەگەری هەیە خولی هەشتەم زیاتر لە 10 ڕۆژ بخایێنێت.

News ID 40501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha