بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدل ئیست نیوز، باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق رایگەیاند بە هۆی درێژەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گۆڕانێک لە دەرکردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق ڕووی نەداوە.
باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ڕوونی کردەوە: دەرکردنی ڤیزا بۆ شارۆمەندە عێراقییەکان بە پێی خاڵە تەندروستییەکان و بۆ چەند گرووپ لە خەڵک واتا ئەو پیاوانەی لە گەڵ ژنی ئێرانی زەواجیان کردووە، منداڵانی هاوبەشی پیاوی عێراقی و ژنی ئێرانی، بازرگانان و سەرمایەدانەران، کەسانی خاوەن پێشینەی دەرمانی لە ئێران و ئەو کەسانەی ڤیزای دەرمانییان هەیە، بێ کێشەیە.
Your Comment