AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٣ ١٥:١٢

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:

ئەمریکا پشتی کوردەکانی سووریا بەردەدات

ئەمریکا پشتی کوردەکانی سووریا بەردەدات

سێرگەی لاڤرۆف دەڵێت زیانەکانی بوونی ئەمریکا لە سووریا زیاتر لە قازانجەکانیە. هەر بۆیە، دێر یان زوو ئەمریکییەکان کوردەکانی سووریا بەردەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی نەشناڵ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاشاتودەی لەسەر چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا جەختی کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زیانەکانی بوونی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا زیاتر لە قازانجەکانییە، وتی: ئەبێ هەمووان تێبگەن کە ئەمریکا درەن یان زوو ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا بەجێ دەهێڵێت.

لاڤرۆف سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمریکا لە بوونی لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا وتی: لە هەمان سەرەتاوە ئەمریکا لەگەل جێگیر بوون لە ناوچە نەوتدارەکان و زەوینە پڕپیتەکان لە کوردستانی سووریا، مەبەستی خۆیی لە بوون لە ئەو ناوچانە بەیان کرد. ئەمریکییەکان لە هەر ئامێرێک بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجی جودایی خوازی کوردەکان لە ئەو ناوچە کەڵکیان وەرگرت.

ناوبراو ئەوەشی بە کوردەکانی سووریا وت کە بڕیاری ڕوون و یەکلایی خۆیان سەبارەت بە دانوستانەکانی دیمەشق بدەن.

News ID 40457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha