بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لەم بارەوە وتی: دوو ساڵ لە تاوانی تیرریستی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس و هاوڕێیانیان لە عێراق تێدەپەڕێت و لێکدانەوەی ئەم دۆسیە لە دەزگای دادی ئێران و عێراق لە سەرووی خواستەکانی ئێمەیە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنەکان لە گەڵ شاندی دادی عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا، وتی: بڕیار درا کۆمیتەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەم دوو وڵاتە پێک بێت بۆ لێکدانەوە و بە ئەنجام گەیاندنی ئەم دۆسیە.
غەریب ئابادی وێرای ئاماژە بە کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی شاندی ئێران و عێراق، ڕایگەیاند: بڵاوکراوەی هاوبەش ە نێوان دوو لایەندا واژۆ کرا کە گرینگی زۆری هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ گۆڕینەوەی بەڵگەنامە لە نێوان دوو وڵاتدا ڕووی دا و بە پێی ڕێککەوتنی دوو لایەن ئەم کارە درێژەی دەبێت و تا ێستا ٣٠٠ لاپەڕە بەڵگەنامە پێشکەشی لایەنی عێراقی کراوە و داوا لە عێراق دەکەین لە هەموو دەفرایەتییەکان بۆ شوێنگیری ئەم دۆسیە کەڵک وەربگرێت.
Your Comment