حاج قاسم سولەیمانی لە هەموو جۆرە شەڕەکاندا بەشدار بوو

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی لە پێناو هەموو جۆرە شەڕەکان واتا شەڕی نەرم و شەڕی سەختدا بوو، ئەو لە تێوەگلانی هەندێ کەس بە تەکفیر و پڕوپاگەندە نیگەران بوو و بەدوای چاکسازییەوە بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە دیدار لە گەڵ بنەماڵە و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی، وتی: شەهید سولەیمانی و کەسایەتی کاریگەری ئەو دەبێ بە هەموو جیهانی ئیسلام بناسێندرێت، راستییەکە ئەوەیە شەهید سولەیمانی تەنیا کەسایەتییەک نەبوو بەڵکوو پەیام هێنەری هەموو کۆمەڵگاکان بوو.

ئەو وتیشی: ئەرکی هەموومانە کە لە بواری ناساندن و رێزگرتن لە کەسایەتی حاج قاسم چالاک بین و دەبێ لە پەنای ڕێزنان لە شەهید سولەیمانی، ناو و یادی شەهیدەکانی پارێزەری حەرەمیش بەرز ڕابگرین.

ناوبراو وتیشی: هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی لە پێناو هەموو جۆرە شەڕەکان واتا شەڕی نەرم و شەڕی سەختدا بوو، ئەو لە تێوەگلانی هەندێ کەس بە تەکفیر و پڕوپاگەندە نیگەران بوو و بەدوای چاکسازییەوە بوو.

ئەو ڕاشیگەیاند: کردەوەکانی شەهید سولەیانی دەفرایەتییەکی گەورەی لە جیهانی ئیسلامدا بەدی هێنا، وەسیەتنامەی ئەم شەهیدە پایەبەرزە رەهەندی زۆری هەیە و لە بواری کۆمەڵایەتی و شۆڕشییەوە زۆر کاریگەرە و دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

News Code 40407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha