AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٩ ١٥:٢٧

پیشانگای نیگارکێشی فەردین سادق‌ئەیووبی لە سنە کرایەوە

پیشانگای نیگارکێشی فەردین سادق‌ئەیووبی لە سنە کرایەوە

پیشانگای نیگارکێشی فەردین سادق‌ئەیووبی هونەرمەندی ناوداری کوردستانی لە سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە پێی راپورتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پیشانگای نیگارکێشی فەردین سادق‌ئەیووبی لە گالری سوورەی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

لەم پیشانگایەدا ٣٠ بەرهەمی نیگارکێشی کە داگری ٨ بەرهەمی ڕەنگ و رەوغەن و ٢٢ بەرهەمی تەڕاحییە نمایش دەکرێت.

پیشانگا تا ٤ی بەفرانبار لە گالری سوورەی سینەما بەهمەنی سنە ئامادەی میوانداری خوازیاران و هۆگرانی نیگارکێشییە.

News ID 40403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha