ژمارەى قوربانییەکانى لافاوەکەى هەولێر راگەیەنرا/ گیانلەدەستدانی 8 کەس

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند: پێشتر زانیاری هه‌بوو له‌باره‌ی بارانبارینی به‌خوڕ، بۆ ئه‌مه‌ ته‌واوی تیمه‌كانی حكومه‌ت له‌ ئاماده‌باشی دابوون، كاری سه‌ره‌تایی له‌ ئێستادا ته‌نیا رزگاری كردنی خه‌ڵكه‌، به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان له‌كاتی دروستبوونی لافاو له‌ خه‌ودابوونه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاماژەى بەوەشکرد، له‌ داره‌توو له‌ خانه‌واده‌یه‌ك 3 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌، جیا له‌وه‌ش هه‌ر له‌ داره‌توو له‌ خانه‌واده‌یه‌كی دیكه‌ 2 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌، كه‌سێكیش به‌ هه‌وره‌تریشقه‌ گیانی سپاردووه‌، وێڕای ئه‌وه‌ش منداڵێك له‌ قوشته‌په‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی 8 كه‌سن.

پارێزگاری هه‌ولێر روونیکردەوە کە له‌ دوای كاتژمێر 7:00ـی به‌یانییه‌وه‌ دۆخی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو کە هۆكاری هه‌بوونی زیانی گیانی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، لافاوه‌كه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌و روویداوه‌، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كاری زه‌رووریان نه‌بێت رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن.

News Code 40360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =