هەموو جیهان ئاکەپە وەکوو هاوبەشی داعش دەناسێت

مرال دانیش بەشتاش نوێنەری هەدەپە مەولوود چاوش ئۆغڵووی خست بەردەنگەوە و وتی ئاکەپە هاوبەشی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش و ئەحرارولشامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مرال دانیش بەشتاش نوێنەری باڵای فراکسیۆنی پارت یدیمۆکراتیی گەلان مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە هەدەپەی دەستی ڕاستی پەکەکە وەسف کردبوو، وتی: هەموو جیهان ئێوە وەکوو هاوبەشی داعش دەناسێت و ئەوە بۆ ئێوە بەسە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری پەرلەمانی مێزۆپۆتامیا، بەشتاش بەم شێوەیە جاوش ئۆغڵووی خستە بەر دەنگەوە و وتی: ئێوە وەکوو پارتەکەتان واتا داد و گەشە تەنیا فێر بوون وشەی تیرۆر دووپات بکەنەوە. ئێوە خۆتان پاڵپشتی لە هەموو ئەو گرووپانە دەکەن کە ناویان لە ڕیزی ئەو ڕێکخراوانەیە کە جەنایەتی جەنگی دەکەن. ئێوە لە پاڵپشتی هەموو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە وەکوو داعش، ئەحرارولشامن کە کوردەکان لە کوردستانی سووریا دەکوژن. ناوی ئێوە لە لیستی خۆڵەمێشی نەتەوەیەکگرتووەکانە چونکوو ڕێگری ناکەن لە چالاکییە ئابوورییەکانی داعش و ئەلقاعیدە لە تورکیا.

News Code 40338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =