بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا، لە تویتەر بە دەسپێکردنەوەی دانوستانە ناڤۆکییەکان لە ڤیەنا لە ڕۆژی پێنجشەممە کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو نووسی: هۆکارگەلێکم ب ۆئەو بڕوایە هەیەکە ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە کردەیی بوونی زۆری لە خۆیەوە نیشان دا. ئەو کارە بۆ بەشداربووانی دیکەش لە گفتوگۆکانی ڤیەنا پێویستە.
ئۆلیانۆف بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: لە ڕێگای هەوڵی کردەیی هاوبەشوە، شانسی ڕاستەقینەمان بۆ سەرکەوتن هەیە.
Your Comment