دانوستانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی لەگەڵ هاوپەیمانی "عێراقی سەربەخۆ"

ئەندامانی شاندی هاواهەنگی شیعی عێراق و بەرپرسانی هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە ماڵی نووری مالیکی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ئەندامانی شاندی هاواهەنگی شیعی عێراق لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ لە ماڵی نووری مالیکی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نووسینگەی نووری مالیکی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی دیداری نێوان ئەندامانی شاندی هاواهەنگی شیعی و بەرپرسانی هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ، لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێشکەش کردنی ڕێکارگەلێک بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانی ئێستا، گفتوگۆ کرا.

ئەندامانی شاندی هاواهەنگی پارتە شیعەکان و هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ هاوکاری گرووپە سیاسییەکانیان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز و توانا بۆ بەدی هێنانی خواستنی گەل و باشتر کردنی دۆخی ئابووری و گەشە گرینگ وەسف کرد.

News Code 40264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =