ئۆپراسیۆنی خۆکوژی لەلایەن کچێکی 15 ساڵانی فەلەستینی و بریندار بوونی ئیسرائیلیەک

مێدیا بیانییەکان لە بریندار بوونی کەسێکی شارۆچکەنشین لە ئۆپراسیۆنی خۆکوژی لە قود هەواڵیان دا کە لەلایەن کچێکی 15 ساڵانی فەلەستینییەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە لە هەواڵێکی بەپەلە ڕایگەیاند کە قودسی داگیرکراو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژیی بەخۆوە بینی کە بە هۆیەوە شارۆچکەنشینێکی ئیسرائیلی تا ئێستا بریندار بووە.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە گەڕەکی شێخ جەڕاح ئەنجام دراوە و دوای ئەوە سەربازانی ئیسرائیلی کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەو ئۆپراسیۆنە لەلایەن کچێکی 15 ساڵانی فەلەستینییەو ئەنجام دراوە. ناوبراو دوای ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە توانی هەڵبێت بەڵام سەربازانی ئیسرائیلی لە کۆتاییدا توانیان دەستگیری بکەن.

News Code 40257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =