کوردەکانی عێراق هۆکاری سەرەکی قەیرانی پەنابەرانن

میدیا ڕۆژاواییەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی پەنابەرانی کوردی بێلارووس و فەڕەنسە، کوردەکانی عێراقن، ئەوانیان وەکوو هۆکاری سەرەکی پێک هێنانی قەیران ناساندووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەک مانگی ڕابردوودا هەزاران کەس لە کوردەکانی عێراق لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆلەندا، دیاردەی کۆچ بۆ ئەورووپایان کردۆتە قەیرانێکی جیدی.

میدیا ڕۆژاواییەکان وەکوو ئاسۆشیەیتێدپرێس، وۆرڵد، ڕۆیتێرز و هەواڵدەری فەڕەنسە هۆکاری ئەم قەیرانەیان هێرشی کوردەکانی عێراق بۆ کۆچ بۆ ئەورووپا ڕاگەیادووە. هەندێ لە میدیاکان وەکوو دەیلی میلی بەریتانیا، سادەی تایمز و ڕۆژنامەی تایمز وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێبەرانی سەرەکی قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا کوردن، ئەوانیان بە پێک هێنانی پێوەندی گانگستەری و مافیایی قاچاخی پەنابەران تۆمەتبار کردووە.

هەروەها باسی کاریگەری دۆخی ئابووری عێراق لە سەر ئەم دیاردەیان کردووە و ئاماژەیان کردۆتە سەر نەبوونی توانای دەوڵەتی هەرێم لە دابین کردنی مووچە، چارەسەری بێکاری لاوان و سەرکۆنەکردنی ناڕەزایان کە بۆتە هۆی ئاوارەیی کوردەکان و چوونیان بۆ ئەورووپا.

News Code 40248

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =