AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٦ ١٠:٣٣

لە ئۆزبەکستان؛

خانمە کێشهەڵگری کوردستانی دەچێتە مۆندیالی جیهانی کێشهەڵگری

خانمە کێشهەڵگری کوردستانی دەچێتە مۆندیالی جیهانی کێشهەڵگری

ئێلناز باجەلانی خانمە کێشهەڵگری کوردستانی بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری ژنانی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی دەچێتە وڵاتی ئۆزبەکستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلناز باجەلانی خانمە کێشهەڵگری کوردستانی بە مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری ژنانی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆژی پێنجشەممە، 18 ی سەرماوەز دەچێتە وڵاتی ئۆزبەکستان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کێبڕکێیەکانی کێشهەڵگری پاڵەوانیی گەورەساڵانی جیهان بە میوانداری ئۆزبەکستان لە ڕۆژی یەکشەممە 14 ی سەرماوەزەوە بە شێوەی فەرمی دەست پێدەکات.

هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری ئێرانیش بە مەبەستی بەشداری لە ئەو کێبڕکێیانە ڕۆژی پێنجشەممە 18 ی سەرماوەز دەچێتە ئەو وڵاتە.

بە ڕاگەیاندنی کومیتەی میوانداری و کومیتەی کێبڕکێیەکانی فیدراسیۆنی جیهانی کێشهەڵگری، لە ئەو خولە لە کێبڕکێێەکان بە میوانداری ئۆزبەکستان، بە گشتی 432 کیشهەڵگر بریتی لە 245 پیاو لە 65 وڵاتەوە و 187 خانم لە 56 وڵاتەوە بەشداری دەکەن.

خاتوو ئێلناز باجەلانی کە لە کوردستانەوە لە ئەو کێبڕکێیانە و لە دەستەی 76 کیلۆگرام لە 23 ی سەرماوەز کێبڕکێیەکەی دەست پێدەکات، پێشینەی بەشداری لە کێبڕکێی جیاوازی نێودوڵەتی، ئاسیایی و جیهانیی هەیە.

News ID 40235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha