کوردەکان بەستێنیان بۆ پێشڕەوی تورکیا لە باکووری عێراق دروست کردووە

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: کوردەکان بە شێوەی بەردەوام بەستێن بۆ بەرەوپێش چوونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق خۆش دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم بەیاتی لە ئەو بارەوە وتی: سنوورە باکوورییەکانی عێراق لە کۆنترۆڵی کوردەکاندایە و ئەوانیش بەستێن بۆ پێشڕەوی هێزەکانی تورکیا لە ناوخۆی عێراق خۆش دەکەن.

بەیاتی زیادی کرد: کوردەکان هێزی پێویستیان بۆ ڕێگری لە بەرەوپێش چوونی سوپای تورکیا نییە و حکومەتی هەرێمی لە باری ئابوورییەوە لە تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان سوود دەبات.

ئەو ئەندامە باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زیادی کرد: بەرەوپێش چوونی تورکیا لە بەشگەلێک لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی لەمپەرێک لەلایەن حکومەتەکانی بەغدا و هەولێرەوە، هێشتا درێژەی هەیە و ئەوەش بە واتای لەبەرچاونەگرتنی سەروەریی وڵاتە.

جاسم بەیاتی وتیشی: بەرژەوەندی تاکەیی، ڕێگری کردووە لە دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانەوە.

News Code 40234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =