ئەمریکا بۆ درێژەدان بە بوونی هێزی سەربازی خۆی لە عێراق نەخشەیەکی سیاسی داڕشتووە

شرۆڤەکارێکی بابەتە سیاسییەکانی عێراق وتی: واشینتۆن بە ڕۆڵ گێڕان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، نەخشەیەکی سیاسی نوێ بە مەبەستی مانەوە لە خاکی ئەم وڵاتە داڕشتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، کەریم ئەلخیکانی لەم بارەوە وتی: ئەمریکا لە ڕێگای کاریگەری دانان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، نەخشەیەکی سیاسی نوێ کێشاوە و مەبەستی درێژەدان بە مانەوەی سەربازی لە خاکی عێراقە.

ئەو وتیشی: پارت و بزووتنەوە عێراقییەکان بە بێهۆ لە ئەجامی هەڵبژاردنەکان تووڕە نین. ئەوان بەڵگەهایەکیان پێیە کە دەسەلمێنێ لە هەڵبژاردندا فێڵ کراوە.

پێشتر محەمەد ئەلشەبکی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتبووی: ئێمە ناڕەزایی خۆمان لە سەر بڵاوکراوەی کۆتایی ژماردنی دەستی و ئەلەکترۆنی دەنگەکان دەردەبڕین و بۆ سەلماندنی فێڵ لە هەڵبژاردن، بەڵگەهایەکمان ڕادەستی دادگا کردووە.

ماوەیەک لەمەوپێش کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن ڕایگەیاند: ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلەکترۆنی دەنگەکان وەکوو یەک بوون و کێشەیەکی نەبوو.

News Code 40174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha