600 خوێندکاری خۆپیشاندەر لە هەرێمی کوردستان هێشتا لە زیندانن

نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕەوتی دەستگیرییەکان دوای خۆپیساندانەکانی هەفتەی ڕابردووی خوێندکاران لە هەرێم درێژەی هەیە و 600 خوێندکار کە دەستگیر کرابوون هێشتا لە زیندانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی ڕابردوو شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خوێندکارانی بەخۆوە بینی کە داوای هەوڵی دەوڵەت بۆ پێدانی یارمەتی تێچووی خوێندن پێیان و خزمەتگوزاری لەباری ماڵی خوێندکاران و زانکۆکانیان کردبوو، بەڵام ئەو خۆپیشاندانە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان بەرەو توندوتیژی ڕۆیی و بووە هۆی دەستگیری بەربڵاوی خۆپیشاندەران.

ئەبووبەکر هلدنی نوێنەری یەکگرتوو لە ئەو بارەوە ڕایگەیادن کە دەستگیرییەکان تا ڕۆژی شەممە 27 ی نۆڤەمبەر درێژەی هەبووە و سەدان خوێندکار و چالاک و هاووڵاتیانی ئاسایی لە خۆپیشاندانەکان بەشداریان کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

ناوبراو زیادی کرد کە دەیان کەس لە دەستگیرکراوەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 600 کەسیان هێشتا لە زیندانن.

News Code 40156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =