10 ملیۆن دۆلار داواکارییەکانی خوێندکارانی هەرێم دێنێتە دی/دزینی 500 ملیۆن دۆلار بەرپرسان

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە پێدانی تێچووی یارمەتی بۆ خوێندنی خوێندکارانی هەرێم 10 ملیۆن دۆلارە و بۆ حکومەت کارێکی ئاسانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕاپۆرتی دا کە 27 ی نۆڤەمبەر شەشەمین خولی کۆنفڕانسی دابڕان بە دروشمی "ئایین بۆ تاک و دیمۆکراسی بۆ هەمووان دەستی پێکرد.

دڵشاد مستەفا بەرپرسی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفڕانسە ڕایگەیاند کە بە پێی زیاد بوونی ئایین و ئێتنیکەکان لە هەرێم و بەتایبەتی سلێمانی، پێکەوە ژیانی ئاشتیخوازانە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی ئەو کۆنفڕانسەیە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان مەلا بەختیار ئەندامی دەستەی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و یەکێک لە لێدوانەکانی ئەو کۆنفڕانسە بە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردووی خوێندکاران لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی یارمەتی تێچووی خوێندن ئاماژەی کردووە و وتی کە وەڵامدانەوەی هەرێم بە ئەو داخوازیەی خوێندکاران بۆ حکومەت کارێکی ئاسانە.

ناوبراو زیادی کرد کە بودجەی پێویست بۆ پێدانی یارمەتی خوێندن بە خوێندکاران بەس پێویستی بە 10 ملیۆن دۆلار لە مانگە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی دزیی بەرپرسانی حکومی دەگاتە 200 بۆ 500 ملیۆن دۆلار.

News Code 40120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =