راستییەکانی پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی روون دەکرێتەوە

راوێژکاری سیاسی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە بڵاو کردنەوەی راستییەکان لە سەر پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی هەواڵی دا.

بەپێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات‌نیوز مەشریق عەباس راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی وتی: هەندێ وێنە و ویدیوی پێوەندیدار بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بە ماڵی کازمی بەم زوانە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە گرینگی نادەینە ئەو هەوڵانەی کە بۆ گومڕا کردنی بیری گشتی دەدرێت و لە رۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکانی ئەم رووداوە بڵاو دەکرێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە چەن حەوتە پێشتر مستەفا کازمی ویدیۆیەکی خۆی بڵاو کردەوە و وتی هێرشی کراوەتە سەر بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون.

News Code 40112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =