ڕووسیا گرووپە کوردییەکانی بە گواستنەوەی کۆپچبەران تاوانبار کرد

نیکۆلای پاترۆشێف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا دەڵیت زۆربەی ئەو گرووپانەی کە کوردەکان دەگوازنەوە بۆ ئەورووپا، کوردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، نیکۆلای پاترۆشف، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا وتوویە گواستنەوە کۆچبەران لە سنووری پۆڵەنداوە بەرەو ئەڵمانیا بە تواوتی بە شێوەی ڕێک خراوە.

پاترۆشێف سەبارەت بە هۆکاری هێرشی کۆچبەران بەتایبەتی وکردەکان لە لای بێلاڕۆس و پۆڵەنداوە بەرەو ئەڵمانیا، بە ڕۆژنامەی ئارگیۆمنتی ئای فاکتی وتووە پارەیەک کە ئەو کۆچبەرانە لە ئەڵمانیا وەرگیدەگرن 5 تا 6 ئەوەندەی مووچەیەکە کە لە وڵاتەکانی خۆیان وەریدەگرن.

ناوبراو جەختی کرد کە زۆربەی ئەو کوردانە چوونەتە ڕیزی ئەو گرووپانەوە کە کاریان گواستنەوەی کۆچبەران بۆ ئەورووپایە. ئەو کارە داهاتێکی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوان.

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا، قەیرانی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا گوشاری ناوخۆیی و دەرەکی لە سژی دەوڵەتی بێلاڕۆس وەسف کرد.

News Code 40082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =