ئەمریکا جگە لە قبووڵ کردنی ڕاستیی نوێ چارەیەکی دیکەی نییە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێرانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران درێژە بە چالاکی ناڤۆکی خۆی ئەدات، وتی: ئەمریکا جگە لە قبووڵ کردنی ڕاستیی نوێ چارەیەکی دیکەی نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی باقری لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرە، وتی: ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژە بە چالاکییەکانی خۆی ئەدات.

ئەو وتیشی: ئەمریکا جگە لە قبووڵ کردنی ڕاستییەکان چارەیەکی نییە و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێویستی بە ئیرادەی سیاسی ئەمریکا و ئەورووپا هەیە.

پێشتریش سەعید خەتیب زادە وێڕای ئاماژە بەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لە ڤیەن دەبێ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی بەدواوە بێت، داوای لە ئاژانس کرد شۆناسی خۆی بپارێزێت و تەسلیمی گوشارە سیاسییەکان نەبێت.

News Code 40063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =