AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٨:٥٨

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا:

تەرمی سەربازانی ئەمریکی دەنێرینەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا

تەرمی سەربازانی ئەمریکی دەنێرینەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق نەچنە دەرەوە تەرمی داگیرکەران دەنێرینەوە بۆ فڕۆکەخانەلانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامییە وتی: وادیارە کە دەوڵەتی ئەمریکا نایەوێت لە عێراق بچێتە دەرەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شێخ عەلی ئەسەدی درێژەی دا: سیستەمی دژە ئاسمانی C- RAM ڕێژەی بەربڵاوی جیهازات و هێزەکان لە بنکەکانی ئەمریکا، نیشانی دەدات کە داگیرکەران و میدیاکانیشیان سەبارەت بە هێزە ڕەزمی و نارەزمییەکانی خۆیان زانیاری درۆ پێشکەش دەکەن.

ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی داگیرکەران لەسەر یاسایی بوونی ، بوونیان لە خاکی عێراق بە پێی داخوازی دەوڵەتی کاتی، وتی: ئەو دەوڵەتە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان، داوای لیپرسینەوە لە داگیرکەران لە دادگا نێودەولەتییەکان و هەروەها باشتر کردنی دۆخی سیاسی و ئابووری تا کاتی هەڵبژاردنەکان، بەڵام نەیتوان بەدی بهێنێت و بووە بەڕێوەبەری پڕۆژەی داگیرکەران و سازشکاران؛ چاوپۆشی و نەزانکارییەک کە چی دیکە دووپات نابێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا سەبارەت بە داکۆکی ئەمریکا لەسەر گەڵاڵەیەک بۆ مانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراق وتی: هۆشداریی دەدەین کە گەڵاڵەکانیان بە گەڵاڵەی ئەندازیاری بۆ گۆری سەربازەکانیان بگۆڕن کە تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا.

News ID 40033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha