ڕەنگە ئێران چی دیکە نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران پاگەندەی کرد کە ئێران لە خاڵی بێ گەڕانەوە بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نزیک بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کە بۆ هەندێک گفتوگۆ لە مەنامە، چووەتە پێتەختی بەحرەین، لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئێران لە خاڵێکی بێ گەڕانەوە بۆ بووژانەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی نزیک بووەتەوە.

بۆ پاگەندەی نوێنەری ئەمریکا، تاران هەر جۆرە بەرژەوەندییەک لە بووژانەوەی رێککەوتن ناڤۆکی نامومکین دەکات.

مالی لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە بەهۆی خێرایی پێشکەوتنی ئێران، بەرژەوەندی لایەنەکان بۆ گەڕانەوە بە رێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە نامومیکن دەبێت.

ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە لە درێژەدا زیادی کرد: پێشکەوتنەکانی ئێران خەریکە زەنگی مەترسی لە سەرتاسەری ناوچەکە بەرز دەکاتەوە و ئەوەش هەر ئەو شتەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتژمێر خێراتر ببێتەوە و هەموومان بڵێین کە کات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی زۆر کەمتر بووەتەوە.

News Code 40031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =