هەوڵی بریتانیا بۆ تیرۆریست وەسف کردنی حەماس، ئیدانەیه

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێگاچارەی سیاسی فەلەستین لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بە بەشداری دانیشتووانی خۆجەیی فەلەستین(موسڵمان، جوو، موسێحی)دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هەوڵی دەوڵەتی بریتانیا بۆ تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی خەڵکی حەماس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسی: هەوڵی بریتانیا لە تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی خەڵکیی بەرخۆدانی حەماس ئیدانە کراوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: مافی گەلی فەلەستین ناتوانرێت بە پێچەوانە نیشان دانی ڕاستییەکان پێشێل بکرێت. ڕێگاچارەی سیاسی فەلەستین لە بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆم بە بەشداری دانیشتووانی خۆجەیی فەلەستین(موسڵمان، جوو و مەسێحی)یە.

News Code 40028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =