وەرزشوانی کوردستانی بووە قارەمانی پێشبڕکێیەکانی پینگ پۆنگی وڵات

پاکزاد ڕەحیمیان وەرزشوانی کوردستانی ڕکابەرەکانی خۆی بەزاند و بووە قارەمانی پێشبڕکێیەکانی ئازادی تپینگ پۆنگی منداڵانی وڵات.

بە پێی هەواڵی مێهر، پێشبڕکێیەکانی ئازادی پینگ پۆنگی منداڵانی وڵات بە میوانداری لوڕستان بەڕێوە چوو.

لەم پێشبڕکێیانەدا وەرزشوانانی پارێزگاکانی لوڕستان، کوردستان، گیلان، قۆم، خووزستان، تاران، مەرکەزی و کرماشان بەشدار بوون.

لە کۆتایی ئەم خولە لە پێشبڕکێیەکاندا منداڵی کوردستانی پاکزاد ڕەحیمیان نوێنەری کوردستان ڕکابەرەکانی خۆی بەزاند و میداڵیای زێڕی بردەوە.

هەروەها مانی حسێن زادە لە گیلانەوە پلەی دووهەم و سەدرا موحسێنی لە تاران پلەی سێهەمیان بە دەست هێنا.

News Code 40009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =