ئەمریکا ئەبێ هەموو گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و دانوستانکاری باڵای ئێران بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ هاوتا ڕووسی و چینییەکەی خۆی، نووسی: لە ئەو کۆبوونەوە دیسان داکۆکی کرا کە ئەمریکا ئەبێ سەرجەم گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی دانوستانکاری باڵای ئێران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینم لەگەڵ هاوبەشە چینی و ڕووسییەکانمان هەبوو.

باقری زیادی کرد: بە جەخت لەسەر یەکدەنگی سێ وڵاتەکە لە بەرانبەر تاک گەرایی و تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە دانوستانەکانی داهاتوو، دووبارە جەخت کرا کە ئەمریکا ئەبێ هەموو گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

News Code 39989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =