لەمپەرەکانی پێوەندیی تاران و ئەنقەرە چارەسەر دەکەین/ئەردۆغان سەردانی ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوو دەوڵەتی تاران و ئەنقەرە، دەوڵەتگەلێکی کردەیین و ئەبێ خێرا لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی دوو وڵاتەکە، چارەسەر دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی دەرەوەی تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەستی پێکرد.

ئەمیر عەبدوڵڵهایان وتی: هیوادارین لە سەفەرێک کە لە داهاتوو ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئیران دەیانبێت بتوانین نەخشەڕێی هاوکارییە درێژخایەنەکانی دوو وڵاتەکە یەکلایی بکەینەوە.

ناوبراو درێژەی دا: لەسەر بەندەکانی نەخشەڕێکانی هاوکاری درێژخایەنی دوو وڵاتەکە گفتوگۆمان دەت پێکرد و هیوادارین لە سەفەری داهاتووی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاران، ئەو بەڵگە لەلایەن سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵاتەکەوە واژۆ بکرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: گفتوگۆی باشمان سەبارەت بە پرسی جۆراوخۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجام دا. لەسەر پرسی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، زەروورەتی گەشە، سەقامگیری، ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا و سەرەنجدان بە سیاسەتی دراوسێیەتی دوو وڵاتەکە باس کرا و جەختمان لەسەر ئەوە بوو کە دوو دەوڵەتی تاران و ئەنقەرە، دەوڵەتگەلێکی کردەیین و ئەبێ خێرا هەر جۆرە لەمپەرێک لەسەر رێگای پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە، چارەسەر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ، گەشەی هاوکارییە ئابوور و بازرگانییەکان، بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە بواری وزە، ئاسانکاری هاتوچۆی ترانزیت، تۆکمە کردنەوەی بازرگانی سنووری و پرسی کونسوڵی لە بابەتەکانی ئەمڕۆ بوون کە لە سەریان باس کرا.

News Code 39983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =