بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتح بادپەروا، سکرتێری فستیڤاڵی شانۆی کوردستان وتی: شانۆی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا قسەی بۆ وتن هەیە و لە ئێستادا هونەرمەندانی کورد و شانۆکارانی کورد لە ئاستی وڵات و جیهان ناسراون.
نمایشی10 شانۆ لە فستیڤاڵی شانۆی کوردستان
بادپەروا هەروەها ڕایگەیاند: ڕۆژی 27ی خەزەڵوەری ئەمساڵ فستیڤاڵی سی و دووەمی شانۆی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت و تێدا 10 شانۆی جۆراوجۆر نمایش دەدرێت.
وتیشی: 11 بەرهەم لەم فستیڤاڵە لە لایەن داوەرانەوە وەرگیراون و بڕیارە لە ماوەی 3ی ڕۆژدا لە شاری سنە نمایش بکرێن.
کوردستان بەربژێری سەرەکیە بۆ وەدەستهێنانی پایتەختی کتێبی ئێران
لای خۆیەوە عوبید ڕۆستەمی بەرێوەبەری گشتی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان سەبات بە دەفرایەتی کوردستان بۆ دەستنیشان کران بە پایتەختی کتێبی ئێران ڕایگەیاند لە نێوان هەموو پارێزگاکانی وڵاتدا کوردستان پشکی شێری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پێتەختی کتێبی ئێران.
هەروەها ڕۆستەمی بە ئاماژە بە گرینگی بواری شانۆ لە کوردستان وتی: پلاتۆی دیواندەرە و سەقز ئامادەی کرانەوەیە و پلاتۆی شارەکانی مەریوان و بیجاریش بە دابین کرانی بودجەی پێویست بە زوویی دەکرێنەوە.
جەختیشی کرد کە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان بە هەموو تواناوە پاڵپشتی لە هونەرمەندان دەکات و ئامادەیە کارە هونەرییەکان بداتە دەست پسپۆڕانی بوارەکان و لەم ڕێگایەدا هاوکاری هەموو هونەرمەندان دەکات.
ڕۆستەمی سەبارەت بە هونەری شانۆ لە کوردستان ڕایگەیاند کە کوردستان لانکەی شانۆیە و ئیدارەی ئیرشاد بە بەڕێوەبردنی فستیڤاڵی جۆراوجۆر لە هەوڵدایە پەرە بەم هونەرە بدات.
لە کۆتایی دا پۆستەری سی و دووەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردستان پەردەی لە سەر لادرا.
Your Comment