بە پێی هەواڵی مێهر، نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستیی دانوستانی دەسەڵاتە پێوەندیدارەکان لە کێشەی سووریا، وتی: تورکیا بەدوای بەڕێوە بردنی بەرنامەی "سڕینەوەی کورد" لە گرێ سپی و سەرێکانییە.
ناوبراو وتیشی: تورکیا بە هۆی شکستی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازی، دەیەوێ شەڕێکی دیکە وەرێ بخات بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە بەدوای دیموکراسی و ئازادین.
مەحموود هەروەها ئاماژەی بۆ کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند: هەر وەک بینیمان لە پرۆسەی دەنگدان بە شەڕ لە سووریا حیزبی کۆماریخوازی گەل بەشداری نەکرد و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە هەندێ گرووپەکان لە تورکیا لە گەڵ شەڕ هاودەنگ نین بەڵام حکوومەت دەیەوێ تا کۆتایی شەڕ بکات.
ئەو ڕایگەیاند: ئێمە داوامان لە ئەرتەشی سووریا کرد بەرگری لە عەفرین بکات بەڵام ئەرتەش کاردانەوەییەکی نەبوو.
Your Comment