AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٧ ١١:٤٤

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراق بۆ مێهر:

گۆڕانی ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە چاوەدێرییەوە تا خاوەنداریەتی

گۆڕانی ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە چاوەدێرییەوە تا خاوەنداریەتی

جاسم ئەلموسەوی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە چاوەدێری بە سەر ڕەتوی هەڵبژاردنەکانەوە ئێستا بۆ دەستێوەردان و خاوەنداریەتی گۆڕاوە، وتی: ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بە هەڵبژاردنەکان تا یەک ساڵ درێژەی دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەینی لە بەردەم وەزارەتی بەرنامەرێزی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە. بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە پاشان بە چوونیان بەرەو شەقامەکانی چوون بۆ ناوچەی سەوزیان دەستپێکرد.

خۆپیشاندەران دوای گەییشتن بە ئەو شەقامانە خێوەتیان هەڵکرد و مانگرنیان دەست پێکرد. سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و مانگرتنەکەیان ئاڵۆز کرد کە بە ئە وهۆیەوە 2 خۆپیشاندەر کوژران و 125 کەسیش بریندار بوون.

دوای ئەو ئاژاوە، مستەفا کازمی فەرمانی دا لەسەر پێکدادانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچەی سەوز لێکۆڵینەوە بکرێت. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران لایەنە سیاسیە جیاوازەکانی بە ئاسایش و گفتوگۆ بانگهێشت کرد و داوای لە خۆپیشاندەران کرد تا بە شێوەی ئاشتیخوازانە ناڕەزایەتی بکەن و دوور بکەن لە توندوتیژی لە سەر ئاستێک.

بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی دەی ئۆکتۆبەر بەڕێوە چوو، ژمارەیەک لە پارت و هاوپەیمانییە سیاسییەکان بە ئەنجامی ڕاگەیێندراو ناڕەزایەتیان دەربڕی و باسیان لە ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد و داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستیان کرد.

تەنیا یەک ڕۆژ دوای بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و سەرکوتی خوێناوی ناڕازیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، هێرشی جێ تێڕامانی بەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواکاری خەڵکی عێراق و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی خستە پەراوێزەوە. سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق گفتوگۆیەکمان لەگەڵ جاسم ئەلموسەوی شرۆڤەکاری عێراقی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت.

دۆخی ئێستای عێراق دوای هەڵبژاردنەکان چۆن لێک دەدەنەوە؟ داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی بەغدا چییە؟

دۆخی قەیراناوی ئێستای عێراق بەهۆی گوشار لەسەر لایەنێکی سیاسییە کە ناڕازیە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێی وایە ساختەکاری کراوە و ئەبێ دەوڵەت و کۆمیساریای بەڵای هەڵبژاردنەکان لە ئەو بارەوە شرڤە بدەن و ئەو بابەتەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هێزە سیاسییەکان گوشار و هێز بەکار بهێنن.

هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن تا لە ئەو ڕووداوە کەڵکوەربگرن و ئەو ناوچە تا ئاستی تەقینەوە ببەن تا لە ناوچەی سەوز بەرەو ناوچەیەکی ڕەش بڕۆین کە کۆتاییەکی جگە لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هۆز و هێزە سیاسییەکان نییە و دەیانەوێت ئەو بابەتە بکەنە لاوازییەکی ڕاستەقینە بۆ هێزە شیعەکان یان بە گستی عێراق.

بە ڕای ئیوە ئایا کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەبێ بەڵگەگەلێک کە سەبارەت بە ژماردنەوەی دەنگەکان پێشکەش کراوە، لێک بداتەوە؟

مادەی 38 ی یاسای هەڵبژاردنەکان کە پەرلەمانی هەڵوەشێندراوی پەسەدن کرد، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەسەر زەروورەتی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان جەختی هەیە؛ بە ئە وواتە کە ئەگەر نارەزایەتی کرا، کۆمیسیۆن ئەبێ هەموو دەنگەکان بژمێرێتەوە.

ئێشتاکەش دەوڵەتی فیدراڵ ئەبێ بەڵگە پێویستەکان کە دەیسەلمێنێت کۆمیسیۆن لادانی کردووە، تاوتوێ بکات و بە پێی ئەوە بڕیاری شیاو سەبارەت بە چۆنیەتی ژماردنەوەی دەنگەکان، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تەنانەت بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی دووبارە بدات.

ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چاوەدیری بە سەر هەڵبژاردنەکان و دەستیوەردانی دوای هەڵبژاردنەکان چۆن لێک دەدەنەوە؟

ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان کە چاوەڕوانی دەکرا بە سەر هەڵبژاردنەکان چاوەدێری هەبێت، ئەو کاتە کە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ژماردنەوەی دەست یدەنگەکان دژایەتی دەکات و داکۆکی دەکات لەسەر هەڵبژاردنی ئەلکترۆنیک و هەر بەو شیوەی درێژەی هەبێت، لە چاوەدێرییەوە بۆ خاوەنداریەتی گۆڕدرا. بێ گومان ئەو ڕۆڵگێڕانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نەشیاو و ئیدانە کراوە.

خەڵکی عێراق پێیان وایە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ بێ لایەن و یارمەتیدەر بێت. هەر بۆیە پێم وایە ئەوەی کە ڕووی دا زۆر سەیر و نەشیاو بوو کە هەڵویستی نەرێنی هەمبەر لایەنێک بگرێت و لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکە هەڵوێست بگرێت.

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر نەژماردنەوەی دەنگەکان جەختی هەیە و ئەگەر گۆڕانکارییەکان لە حاڵەتێکدا کە لایەنە سیاسییەکان بتوانن دووبارە هەڵبژاردن بکەن یان دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە، بەرەو پەسەند کرانی بڕیارنامە لە ئەنجومەنی ئاسایش دژی عێراق بباتە پێشەوە.

داهاتووی عێراق لە سێبەری ئەو داواکارییانەی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان چۆن دەبینن؟ ئایا ئەو گۆڕاناکریانە لەسەر ڕەتوی پێکهێنانی دەوڵەتی عێراق کاریگەری هەیە؟

بێ گومان کاریگەری هەیە. چونکوو ئەو هێزە کە لە سەر باس دەکەین ئەگەر بەشێک لە دەوڵەت نەبێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شڵەژانی ئاسایش و من پێم وانیە دەوڵەتێک کە پێک دێت ئەو هێزە بەرگرییەی هەبێت و ئەگەریش هەیبێت، بە پێچەوانەی خووی خۆی بۆ گێڕانی ڕۆڵی سەرەکی، ڕۆڵی دووهەم دەگێڕێت.

پێش بینی دەکرێت ئاوەها ڕودواوێک ڕوو بدات و هەروەها داواکرییەکانی خەڵک ئەگەری هەیە زیاتر لە ساڵێک درێژەی هەبێت و ناڕازیان روو لە رێگاگەلێکی دیکە بکەن. بێ گومان تا کاتێک کە هێزێک هەیە کە لە نێو خەڵک لایەنگری هەیە و دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە، دەوڵەت جێگیر نابێت و سەقامیش ناگرێت.

News ID 39892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha