ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانە

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ۲۰۱۸ لە لایەن وڵاتەکەیەوە, وتی: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە کوێرەی ئێسپوتنیک, جەیک سالیوان لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن رایگەیاند: ئەمریکا ئامادەی گەڕانەوە بۆ دانوستانی ناڤۆکییە بەڵام تاران ئیرادەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارە نییە.
ئەم بەرپرسە بە بێ ئاماژە بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ۲۰۱۸ لە لایەن وڵاتەکەیەوە, وتی: رامانگەیاند کە گەر ئێران ئامادەی گەڕانەوە بۆ بەرجام بێت, ئێمە دەگەڕینەوە. راستییەکە ئەوەیە ئێران هێشتا ئیرادەیەکی بۆ گەرانەوە بۆ بەرجام نیشان نەداوە.
سالیوان وتیشی: وڵاتەکەی لە نزیکەوە بۆ پێک‌هێنانی دۆخی پێویست بۆ وتووێژ هاوکاری دەکات.

News Code 39889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =