AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٦ ١١:٤٨

ئەمڕۆ دەرکرا؛

بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە وردەکاری هێرشی درۆنە بۆ سەر ماڵی کازمی

بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە وردەکاری هێرشی درۆنە بۆ سەر ماڵی کازمی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکی لە شرۆڤەی وردەکارییەکانی هێرشی درۆنە بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو ولاتە بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند هێرشی درۆنە بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی بە 3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە کە دوویان تێکشێکندراوە و سێهەمیان توانیویە لە ماڵی سەرۆک وەزیران بەرکەوێت.

وەزارەتی باوخۆی عێراق هەروەها هێناویە کە لە ئەو هێرشەدا مستەفا کازمی تەندروست دەرچووە. بەڵام ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی بریندار بوون و خەریکن چارەسەر وەردەگرن. شیاوی باسە، دوای ئەو هێرشە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خۆی بڵاو کردەوە. ناوبراو لە ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا ڕایگەیاند کە تەندروستە و هیچ خەسارێکی بەر نەکەوتووە. کازمی هەروەها لە لێدوانەکەیدا خۆیی گیانفیدای گەلی عێراق وەسف کرد.

News ID 39880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha