AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١١ ٠٨:٥٤

مەلا بەختیار:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دوو جار هەوڵی داوە من تیرۆر بکات

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دوو جار هەوڵی داوە من تیرۆر بکات

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى دەڵێت: دوو جار لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە هەوڵ دراوە تیرۆری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى دەڵێت:"دوای ئەوەی یەکێتی لەپەیامە مێژوییەکەی بەهۆی زاڵبوونی بەرژەوەندی خۆپەرستی و دەستەگەریەوە، بەهۆی دەستخستنە ناو بازاڕو بازرگانی ناشەرعیەوە، یەکێتی بەڕواڵەت ئەیویست هاوسەنگی بەدی بێنێت، بەڵام بەکردەوە لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە ، سەنگی پێش کۆنگرەشی لەدەست دا. لەم هەڵبژاردنەی عیراقدا 300 هەزار دەنگدەر متمانیان لە یەکێتی سەندەوە".

مەلا بەختیار کە ئێستا بەوتەى خۆی ژەهرخوارد کراوەو لە نەخۆشخانەیەکى ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت لەوتارێکدا نووسیویەتى:"لەناو دۆخێکی ئاوای ناشەریفانە و پڕاوپڕ لەخۆپەرستی و مەزنخوازی ناڕەوادا، ململانێکانی یەکێتی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا، بە بەرنامە، لەژێر پەردەی هاوسەنگی دروست کردن، ململانێکانیان لەناو یەکێتی چڕ کردەوە. بەچڕکردنەوەی ململانێکانی ناو یەکێتی، ئیتر ریزەکانی یەکێتی ناو یەکێتی، کۆتایی هات. بۆیە ئەبینین تەکەتولەکان بەئاشکرا ئیش ئەکەن. هێزی تایبەتی هەندێک لەسەرکردەکان بەهێزتر کراون. تەواوی ژیانی حزبایەتی پێشێل کرا، گەندەڵی و سەرانە سەندن و موڵکی حەرام دابەش کردن کەوتۆتە سەر وێردی هەموو زمانێک".

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو چوارچێوەیەدا ژەهرخواردکردنیان لەناو یەکێتی ئەنجامێکی فاشستیانەی چاوەڕوان کراوەو زۆر جار لەمێژوودا بەشێکی چەپەکان هەڵدەگەڕێنەوە بۆ فاشیەت، پێشیوایە کە پرەنسیپی بنچینەی نازیەکان ئەوەیە، یان لەگەڵمی یاخود دوژمنمی. واتە بێلایەنی سەربەخۆیی لەناو ژیانی حزبایەتی ڕەتدەکەنەوە.

هەر لە وتارەکەیدا مەلا بەختیار باسى لەوەش کردوە، ئەوانەی وایان ئەزانی لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە تەواو پەراوێزیان خستبوین، تێگەیشتن یەکێتیە ڕەسەنەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتی، لەویژدانی خۆیاندا ئەو پەراوێزخستنە ڕەتئەکەنەوە و هاوکێشەکانی ناو یەکێتی ڕوو لەگۆڕانکاری بابەتی بوو، بۆیە چاریان نەما تەنها هەڵگەڕانەوە نەبێ بۆ ڕەگەزی فاشیانە. ئەویش لەناوبردنی جەستەییە.

News ID 39814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha