بە پێی هەواڵی مێهر، تایبەت بیلن فەرماندەی دەستەی ژنانی ئازاد ئێستار لقی گاڕە لە هێرشی سەربازانی تورکیا بۆ دەوروبەری کەرکووک کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵدەری فورات، بنکەی ناوەندی ئازاد ئێستار لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند تایبەت بیلن بە نازناوی شیلان گوویی 8ی ئۆکتۆبەر بە دەستی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ڕێگای مەخموور کوژراوە. لەم بڵاوکراوەدا ڕاگەیندراوە بیلن کە پێشتر بریندار بوو، بۆ دەرمان و دیدار لە گەڵ بنەماڵەی بۆ مەخموور ڕێکەوتبوو کە لە ڕێگادا کرایە ئامانجی بوردومانی هێزەکانی تورکیا.
وەزارەتی بەرگری تورکیاش وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: بیلن لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ڕێکخراوەی هەواڵدەری و ئەرتەشی تورکیا کوژراوە.

تایبەت بیلن فەرماندەی دەستەی ژنانی پەکەکە لە دەوروبەری کەرکووک کوژرا.
News Code 39717
بۆچوونی ئێوە