بە پێی هەواڵی مێهر، ماموستا فواد شێرزادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە یەکگرتوویی وەکوو بنەما و بناغەی کۆمەڵگای ئیسلامی دێتە ئەژمار، وتی: زانایان و ڕۆحانییەکان گەر لە کتێبی خودا بکۆڵێنەوە، دەزانن کە یەکگرتوویی و یەکدەنگی لە نێوان هەموو ئایینەکاندا بووە و ئێمەش دەبێ ڕێگا و ڕەوشتی پێغەمبەر و ئەسحابی بۆ خەڵک ڕوون بکەینەوە.
ئەو وتیشی: یەکگرتوویی پێویستییەکی ئایینی و بابەتێکی فەرهەنگییە کە دەبێ لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێت و ئەمەش پێویستی بە کات و دەرفەتی گونجاو هەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: دوژمنانی ئیسلام لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە دەیانەوێ دووبەرەکی و تەفرەقە لە نێوان خەڵکدا پێک بێنن. ئەمریکا، بەریتانیا و عەرەبستان هەموو ساڵێک لە حەوتەی یەکگرتووییدا هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پێک هێنانی کێشە لە نێوان شیعە و سونە دەخەنە گەڕ بەڵام یەکگرتوویی موسوڵمانان ئەوان دەبەزێنێ.
ماموستا شێرزادی هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕێبەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بە مەبەستی بیانییەکان بۆ پێک هێنانی دووبەرەکی لە نێوان موسوڵمانەکان، وتی: زانایان و بەرپرسان دەبێ وشیار بن و ئیزن نەدەن ئەوان بە ئامانج بگەن.
ماموستا فواد شێرزادی لە وتووێژ لە گەڵ مێهر:
ئەمریکا و بریتانیا هەموو هەوڵیان ئەوەیە شەڕ لە نێوان شیعە و سوننە دروست بکەن

ماموستا فواد شێرزادی وێڕای ئاماژە بە ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بە مەبەستی بیانییەکان بۆ پێک هێنانی دووبەرەکی لە نێوان موسوڵمانەکان، وتی: زانایان و بەرپرسان دەبێ وشیار بن.
News ID 39716
Your Comment