دانوستانە ناڤۆکییەکان دەست پێ دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی ئەم دواییانە لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا لە تاران و درێژەی لە برووکسل, وتی: دانوستانە ناڤۆکییەکان بەم زوانە دەست پێ دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە دیدار لە گەڵ خەسرەو نازری سکرتێری گشتیی نوێی رێکخراوەی ئێکۆ سەبارەت بە کاریگەری ئەم رێکخراوە و گەشەی هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەندام باس و وتووێژیان کرد.
وەزیری دەرەوەی وڵاتمان نیگەرانی خۆی بە بۆنەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە ئەفغانستان کە ئەندامی ئەم رێکخراوەیە دەربڕی.
ناوبراو ئاماژەی بۆ وتووێژەکانی ئەم دواییانە لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا لە تاران کرد و وتی: دانوستانە ناڤۆکییەکان لە گەڵ 4+1 دەست پێ دەکاتەوە.
سکرتێری گشتیی ئێکۆش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێکۆ, داوای درێژەی پشتیوانی لەم رێکخراوەی کرد.
شیاوی ئاماژەیە خەسرەو نازری لە وڵاتی تاجیکستانەوە ئەم دواییانە وەکوو سکرتێری گشتیی رێکخراوەی ئێکۆ هەڵبژێردراوە.

News Code 39705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =