بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود حەسەن پوور دانوستانکاری فەرهەنگی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی ئەو پیشانگا ڕایگەیاند: ئەو پیشانگا بە گفتوگۆکانی کونسولخانەی ئێران لە سلێمانی و ئەنجامی هاواهەنگی پێویست لەگەڵ بەرپرسانی فەرهەنگی سلێمانی و سەندیکای کرێکاران و ژنانی سلێمانی، یەکەم پیشانگای هاوبەشی پیشەی دەستی ژنانی ئێران و سلێمانی دەکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: گرووپی هەڵبژێردراوی ژنانی بەناوبانگی هونەرمەند لە بواری پیشەی دەستی بریتی لە 23 خانمی هونەرمەند لە سەرتاسەری ئێران لەگەڵ 20 خاتوونی هونەرمەندی سلێمانی، لە ئەو پیشانگا بەرهەمەکانی خۆیان نمایش دەدەن.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو پیشانگا ڕۆژی شەممە 24 ی ڕەزبەر بەرانبەر بە 16 ی ئۆکتۆبەر، بەئامادەبوونی بەرپرسانی فەرهەنگی سلێمانی و هەروەها وەزیری فەرهەنگ و گەنجانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەکرێتەوە.
Your Comment