13391 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 213 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13391 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 213 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 123 هەزار و 81 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 729 هەزار و 785 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 249 هەزار و 956 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =