دانوستان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەست پێدەکەین

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەو هاوپەیمانییە دانوستانەکانی خۆی بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەبەق پرێس، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لە لێدوانێکدا بە ئەنجامی سرەرەتایی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە وتی: دانوستان و گفتوگۆکانی خۆمان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەست پێدەکەین. ناوبراو ڕایگەیاند کە لەگەل پارتە شیعە، سوننە و کوردەکان هەندێک ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین: هاوپەیمانی ڕەوتی سەدر 73 کورسی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 37، هاوپەیمانی تەقەدوم سوننەکان 38 کورسی، هاوپەیمانی عەزم سوننە 14 کورسی، هاوپەیمانی فەتح 14 کورسی، پارتی دیمۆکراتی کوردستان 32 کورسیان بەدەست هێناوە.

شیاوی ئاماژەیە کە کوردەکان بە گشتی 73 کورسیان لە پەرلەمانی عێراق بە خۆ تەرخان کردووە.

News Code 39553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =