به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ئه‌وده‌نگانه‌ى تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه لیستى نه‌وه‌ى نوێ كورسیه‌كانى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ دوو هێنده زیاد ده‌كات.
هەروەها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئێستا هیچ كورسیهكى مسۆگه‌ر نه‌كردوه‌و هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كورسیه‌كانیان كه‌م ده‌كات.
هاوکات یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌نگه‌كانیان نزیكتره له هه‌ڵبژاردنى پێشوو.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕێژه‌ی ده‌نگدانی گشتیی بڵاوكردهوهو به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، كه‌مترین ڕێژه له‌به‌غدا/كه‌رخ تۆماركراوه كه ڕێژه‌كه‌ی 31%و به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌پارێزگای دهۆك تۆماركراوه كه 54%.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێژه‌ی 94%ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردهوهو به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌پارێزگای دهۆك كه زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگدانه 54% بوه، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی ده‌نگدان 46%و له‌پارێزگای سلێمانیش له37%ى هاوڵاتیان به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌پارێزگای كه‌ركوك له44%ى ده‌نگده‌ران به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه، له‌به‌شی كه‌رخی به‌غداش، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌مترین ڕێژه تۆماركراوه كه 31% بوه.
به‌گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخراوه.
Your Comment