پێویستمان بە ئابووری زانێکە بۆ سەرۆک وەزیریی عێراق

قەیس خەزعەلی سەرۆکی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دەنگدانی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی عێراق وتی: عێراق پێویستی بە هەڵبژاردنی کەسێکە کە خاوەن ڕوانگەی ئابووری بێت نەک ڕوانگەی سیاسی یان ئەمنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، خەزعەلی لە گفتوگۆ لەگەڵ چەند مێدیاکار وتی: هیوادارم دوای دەرد و ئازادی ڕابردوو، دەسپێکێکی نوێ ببینین. چونکوو عێراق پێویستی بە داهاتوویەکی باشتر هەیە.

سەرۆکی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق هەروەها هیوای خواست کە هاووڵاتیانی بەشداری بەربالویان هەبێت چونکوو ئەوان شایانی داهاتوویەکی باشترن و هەڵبژاردن تەنیا ڕێگا بۆ گۆڕینی دۆخەکەیە.

قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند: عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێویستی بە هەڵبژاردنی کەسێکە کە خاوەن ڕوانگەی ئابووری بێت نەک ڕوانگەی سیاسی یان ئەمنی.

News Code 39513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =