بە پێی هەواڵی مێهر، دووهەمین ڕۆژی ڕیکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی قارەمانی جیهان ئەمڕۆ دەستی پێ کرد کە نوێنەرانی وڵاتمان لە چوار کێشدا بەشدار بوون.
لە ئەنجامی ڕیکابەرییەکاندا لە کێشی ٥٧ کیلۆ عەلیڕەزا سەرلەک گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
ئەمیرمحەمەد یەزدانی لە کێشی ٦٥ کیلۆدا بە ئەنجامی ١٠ هیچ ریکابەری نەمسایی خۆی بەزاند و گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
هەروەها لە کێشی ٧٩ کیلۆدا محەمەد نوخودی ریکابەری ئیتالیایی خۆی بەزاند و لە قۆناغی کۆتاییدا لە گەڵ جۆردەن بارۆز لە ئەمریکاوە ریکابەری دەکات.
لە کێشی ٩٢ کیلۆدا کامران قاسم پوور پاش بەزاندنی ڕیکابەری ئۆکراینی خۆی، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لەوێ لە گەڵ وەرزشوانێکی ڕووسی ڕیکابەری دەکات.
Your Comment