ڕێکۆردی نوێی مەلە بە دەست و پێی بەستراو لەلایەن مەلەوانی مەهابادییەوە تۆمار کرا

جەمال ڕەسوولی، مەلەوانی مەهابادی ڕێکۆردی ئاویی 5591 مەتری مەلەی خۆڕاگری بە دەست و پێی بەستراوی تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی وەرزش و لاوانی شاری مەهاباد وتی: دوێنێ شەشی ڕەزبەر، جەمال ڕەسوولی مەلەوانی مەهابادی کە پێشتر ڕێکۆردی مەلەوانی 4030 مەتری رۆمار کردبوو توانی مەودای 5591 مەتر وەکوو ڕێکۆردی نوێ تۆمار بکات.

قەرەنی مستەفا پوور زیادی کرد: ئەو مەلەوانە لە 2 کاتژمێر و 5 خولەک و 34 چرکە بە بێ وەستان بە دەست و پێی بەستراو لە دەریاچەی سەدی ماهابابد مەلەوانیی کرد.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو ڕێکۆردە لەلایەن کومیتەی تۆماری ڕێکۆردی فیدراسیۆنی وەرزشە گشتییەکانەوە تۆمار کرا.

News Code 39353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =