AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١ ١٣:٤٦

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ نەهێشتنی هەڵاواردەیی ڕەگەزی دەدات

ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ نەهێشتنی هەڵاواردەیی ڕەگەزی دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەنێلی بەرز ڕاگرتنی بیستەمین ساڵڕۆژی بەیاننامە و کردەی دوربان وتی: ئێران لەسەر لەناوچوونی تەواوی شێوەکانی جیاوازی ڕەگەزی لەوانە ئاپارتاید و زایۆنیزم داکۆکی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران هاتووە: لە بیستەمین ساڵڕۆژی پەسەند کران و ڕاگەیاندنی بەرنامەی کردەیی دوربان لە هەموو کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، نەتەوەیی و بەرپرسانی فەرمی کە بە شێوەی جیدی لە رێگای بەرز ڕاگرتنی کەرامەتی مرۆڤایەتی تێکۆشین و یارمەتیدەری پێکهێنانی راگەیێندراو و بەرنامەی کردەیی دوربان بوون، دەسخۆشی دەکەم.

جێی داخە کە دوو دەیە دوای پەسەند کرانی ڕاگەیێندراو و بەرنامەی کردەیی دوربان، جیهانی ئەمڕۆ بە پەرەپێدانی دیاردەی ڕەگەزپەرستی بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئێران لەسەر لەناوچوونی تەواوی شێوەکانی جیاوازی ڕەگەزی لەوانە ئاپارتاید و زایۆنیزم داکۆکی دەکات.

News ID 39266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha