بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل خەلیل زادە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری بۆکان بە وتنی ئەوەی کە گرووپە دژە شۆڕشەکان بە پارەی ئیسرائیل و عەرەبستان تێدەکۆشن وڵات نائەمن بکەن، زیادی کرد: سنووری عێراق بە شێوەی یەک لایەنە لەلایەن هێزەکانی سوپا و پاسەوانانی سنوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و لە ئەو پێوەندییەدا سوپای پاسداران ئیزنی هاتن و چوون بە گرووپە دژە شۆرشەکان بۆ ناو ئێران نادات و بە توندیش لەگەڵیان بەرەو دەبێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: هۆشداریی پێوستمان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوە کە ڕێگری بکەن لە هاتنی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ئەو ناوچە، چونکوو سوپا نائەمنی لە سنوورەکان بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت و ئەو جۆرە کارانە قبووڵ ناکات.
خەلیل زادە وتیشی: سەربازان و پاسەوانانی ئێران بە هەموو توانیانەوە خەریکی ئاسایشی وڵاتن بەڵام نوێنەرانی مەجلیسیش ئەبێ لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە بابەتی دەرکردنی ئەو گرووپانە لە خاکی عێراق شوێنگیری بکەن.
Your Comment