بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەى دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانى بۆ رووخاندنى ژمارەیەک خانووی زیادەڕۆ لە گوندی تووە سپی کە کەمتر لە ١٠ کیلۆمەتر لە شارەوە دوورە چوونە گوندەکە، بەڵام لەلایەن خاوەنى خانووەکان و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە رووبەرووى هێزە ئەمنییەکان بوونەوە.
هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنى هاوڵاتیانیاندا، بەڵام دواتر شەڕ لەنێوانیاندا روویداو بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون کە یەکێک لەوانە عەمید ئاری رەئوف بەرێوەبەری پۆلسی دارستان بووە.
خاوەنی ئەو خانوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان هەژارو بێ دەرامەتن و بە چەند ساڵ کاروکاسبی توانیویانە ئەو خانوانە بۆخۆیان پێکەوە بنێن و دروستى بکەن، بەڵام ئێستا هێزە ئەمنیەکان دەیانەوێت لێیان تێکبدەن.
ئەو هاوڵاتیانە باس لەوەش دەکەن، لەسنورەکەى ئەوان کەسانێک هەن خانوویان کردوەو بەهۆی ئەوەى دەسەڵاتیان هەیە هێزە ئەمنییەکان و ناچن خانووی ئەوان تێک بدەن، بەڵام خانووی هەژارو بێ دەسەڵاتەکان دەڕوخێنن.
Your Comment