AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣١ ٠٨:١١

هەواڵدەری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا:

پەڕینەوەی وەجبەی نوێی سووتەمەنی ئێران لە سووریاوە بۆ لوبنان

پەڕینەوەی وەجبەی نوێی سووتەمەنی ئێران لە سووریاوە بۆ لوبنان

کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وەجبە نوێیەکانی سووتەمەنی نێردراو لەلایەن ئێرانەوە لە سنوورەکانی سووریاوە بەرەو لوبنان پەڕیونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وەجبە سووتەمەنییە نێردراوەکان لە لایەن ئێرانەوە لە سنوورەکانی سووریاوە بەرەو لوبنان پەڕیونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مازۆتە کڕدراوەکان لە ئێران لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە چەندین هەفتەیە کە بە پەڕینەوە لە سنوورە ئاوی و خاکییەکان گەییشتووەتە ناو خاکی لوبنان و بووەتە شکاندنی گەمارۆی سەختی لوبنان.

شیاوی ئاماژەیە کە چوونی تانکرە سووتەمەنییەکان بۆ خاکی لوبنان کاردانەوەی جیاوازی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بەدواوە بووە.

News ID 39247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha